سوپاى سووريا: دووباره ئه‌لبوكه‌مال كۆنترۆڵ كرايه‌وه
: ئێستا داعش له دوايين مۆڵگه‌ى له ناو خاكى سوورياش ده‌رپه‌ڕێندراوه
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ى راگه‌ياندنى سه‌ربازى ناوه‌نديى سووريا رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان جارێكى ديكه شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى هاوسنوورى عێراقيان له سنوورى پارێزگاى دێرزووريان له خۆرهه‌ڵاتى سووريا كۆنترۆڵ كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ى سوپاى سووريا له تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه سوپاى سوريا و هاوپه‌يمانه‌كانى شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌ماليان كۆنترۆڵ كردووه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئێستا داعش له دوايين مۆڵگه‌ى له ناو خاكى سوورياش ده‌رپه‌ڕێندراوه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سووريا به ئاژانسى سپۆتينكى رووسى راگه‌ياندووه، چه‌كدارانى داعش به هاوكارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مريكا توانيبوويان دووباره دزه بكه‌نه‌وه ناو شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال.
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازييه‌ى سووريا باسى له‌وه‌شكردووه، هه‌وڵه‌كانيان خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبه چێندراوه‌كانى داعش.
سێشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رچاوه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا ديمه‌نى پاشه‌كشێى كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى داعشيان له ئه‌لبوكه‌ماله‌وه به‌ره‌و دۆڵى سه‌بحه‌ى هاوسنوورى عێراق بڵاوكردبوويه‌وه.