هه‌شت چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران و بريندار بوون
هه‌شت چه‌كدارى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له خۆرئاواى عێراق كوژران و بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌شت چه‌كدارى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له خۆرئاواى عێراق كوژران و بريندار بوون.
فه‌رمانده عه‌واد جغيفى چه‌كدارانى حه‌شد له پارێزگاى ئه‌نبار رايگه‌ياند، سێ چه‌كدارى حه‌شد كوژران و پێنجى ديكه بريندار بوون.
گوتيشى: كوژران و برينداربوونى ئه‌و چه‌كدارانه به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبى چێندراو له ناو ماڵێكدا بووه.
روونيشيكرده‌وه، چه‌كداره‌كانى حه‌شد سه‌رقاڵى گه‌ڕان و پشكنين بوونه له ناو ماڵێكى بۆمبڕێژكراودا له گه‌ڕه‌كى قادسيهى ناوه‌ڕاستى قه‌زاى راوهى خۆرئاواى ئه‌نبار و له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى خانوه‌كه‌دا سێ چه‌كدارى حه‌شد كوژران و پێنجى ديكه بريندار بوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له خۆرئاواى شارى به‌غدا سێ كه‌سى ديكه به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى مينى چێندراو بريندار بوون.