حه‌شدى شه‌عبى هێرشده‌كاته‌ سه‌ر حزبى ئيسلامى

داواى كردبوو دواى شه‌ڕى داعش پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێكهاته‌ى حه‌شد دا بكرێت

K24 – هه‌ولێر:

چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى لێدوانى ئه‌ميندارى حزبى ئيسلامى عێراقيان دايه‌وه‌، كه‌ داوايكردبوو، دواى شه‌ڕى داعش پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێكهاته‌ى حه‌شد دا بكرێت.

ئه‌ياد سامه‌ڕايى ئه‌ميندارى حزبى ئيسلامى عێراق رايگه‌ياند، پێويسته‌ دواى ته‌واوبوونى شه‌ڕى داعش پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێكهاته‌ى حه‌شدى شه‌عبيدا بكرێت و ئه‌و ميليشيايانه‌ رێكبخرێن.

له‌ به‌رامبه‌ردا معين كازمى رايگه‌ياند، حزبى ئيسلامى عێراق و هاوشێوه‌كانى شكستيان هێناوه‌ و هيچيان پێ نه‌ماوه‌ بۆيه‌ دژى حه‌شدى شه‌عبى ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

كازمى گوتيشى: ئێستا له‌ ناوچه‌ سوننه‌ نشينه‌كانيشدا حه‌شدى شه‌عبى پێگه‌ى خۆى به‌هێز كردووه‌ و حزبى ئيسلامى و هاوشێوه‌كانى ده‌زانن له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ناتوانن ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه‌ بۆيه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ په‌له‌قاژه‌.

حه‌شدى شه‌عبى نزيكه‌ى 70 گرووپ و ميليشيايى شيعى چه‌كداره‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌توايه‌كى مه‌رجه‌عى شيعه‌كانى عێراق له‌ نه‌جه‌ف عه‌لى سيستانى له‌ نيوه‌ى دووه‌مى 2014 دامه‌زرا.