ھاووڵاتییەكی كورد لە سێدارەدرا
تۆمەتی لە سێدارەدانی بڵاودەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
بەپێی ناوەندەكانی مافی مرۆڤی كوردستان، ھاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی شاری ئیلامی رۆژھەڵاتی كوردستان، لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام لە سێدارەدرا.
عەلیرەزا سادقی، خەڵكی ئیلامە و بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست، رۆژی شەممە لە زیندانی شاری ئیلام حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ كراوە.
ئێران لە ریزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەیە كە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێدەكرێت و ھەفتەی رابردووش لیژنەی گشتیی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بەھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی لەسێدارەدانەكان و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ، بڕیارنامەیەكی دژ بەو وڵاتە دەركرد.