جه‌نگێكی سه‌خت هه‌ڕه‌شه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوین ده‌كات
ئه‌لیكسه‌نده‌ر چاركۆڤسكی: ئیسرائیل و رۆژئاوا پاڵپشتی سوننه ده‌كه‌ن و رووسیاش ده‌كه‌وێته به‌رده‌م دوو بژاره‌ی دژوار
K24 - هه‌ولێر:
"رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوین، به‌ره‌و جه‌نگێكی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت"، له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا، ئه‌لیكسه‌نده‌ر چاركۆڤسكی، رۆژی سێشه‌ممه له رۆژنامه‌ی "نیزاڤیسیمایا گازیتا"ـی رووسی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و باسی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و قورسی و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵوێستی رووسیا ده‌كات.
له وتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه "هه‌واڵگریی ئیسرائیل، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یداوه كه سوپای ئێران ناخوازن سووریا جێبهێڵن"، ئه‌فسه‌ر و میلیشیا شیعه‌كان له بنكه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ناوچه‌ی دیمه‌شق بڵاوكراونه‌ته‌وه كه ته‌نها 30 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی ئیسرائیل دوورن، بۆیه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل پێیانوایه "ئه‌و میلیشیا شیعیانه‌ی به‌شداریی شه‌ڕیان كردووه، چوونه‌ته ریزی سوپای سووریاوه‌و ته‌لئه‌بیبیش ئه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌ته عیبرییه‌كه ده‌زانێ".
به‌وبۆنه‌یه‌وه چاركۆڤسكی ده‌ڵێت: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، له‌م داواییانهدا ژماره‌یه‌ك لێدوانیداوه كه دوو راڤه هه‌ڵناگرن، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو رووی قسه‌كانی كردووه‌ته وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و گوتوویه‌تی: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئه‌ركه‌كانیان كۆتاییهاتووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له هه‌موو رۆژێك زیاتر پێویسته هاوپه‌یمانێتییه‌ك دژی ئێران درووستبكرێت، چونكه ئێران "پاڵپشتیكار و لانكه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆره".
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به پله‌یه‌كی به‌رزی باوه‌ڕبوونه‌وه ده‌توانرێت بگوترێت، جه‌نگی هاوبه‌ش دژی ئێران، رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه و له‌وانه‌یه ته‌شه‌نه بكات بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی، جه‌نگێكی مه‌زهه‌بی كراوهیش له‌نێوان سوننه و شیعه درووست بكات و وڵاتانی رۆژئاوا و ئیسرائیلیش پاڵپشتی سوننه بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هاتوو هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌نێوان وڵاته نه‌یاره‌كانی ئێران درووستبێت، ئه‌وكاته هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌ندام بوون، ده‌چنه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌وه".
به‌ڵام به‌گوێره‌ی بۆچوونی نووسه‌ری وتاره‌كه، حزبوڵڵا و دیمه‌شق، وه‌ك دوو هاوپه‌یمانی دڵسۆزی ئێران ده‌مێننه‌وه، ئه‌وكاته رووسیاش خۆی له‌به‌رده‌م دوو بژاره‌دا ده‌بینێته‌وه، یان خزانه ناو جه‌نگێكی نوێی توند كه هه‌ڕه‌شه‌ی زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت و بۆ مۆسكۆ كاتی نییه، یان ئه‌وه‌ی رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه پێشینهكانیدا له دیمه‌شق و تاران ده‌پچرێنێ و بههێمنێ چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات، تا بزانێت چی رووده‌دات".