زه‌وی و ئاسمان بۆ سه‌رپێڵی زه‌هاو بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه
هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك پێویست نییه و باران و لافاو بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ریان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رپێڵی زه‌هاو و ناوچه‌كانی رۆژئاوای پارێزگای كرماشان له رۆژهةڵاتی كوردستان، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی رۆژی 12/11/2017 زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وت، به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان نزیكه‌ی 1000 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، له كاتێكدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماژه به قوربانی زیاتری رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 7.3 پله بوو به پێوه‌ری رێخته‌ر، زۆربه‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌كانی سه‌رپێڵی زه‌هاو و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری داڕووخان و ئه‌وانه‌شیان به پێوه ماون، زۆربه‌یان كه‌ڵكیان بۆ ژیان و نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان نه‌ماوه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كان له ژێر خێوه‌ت و نایلۆندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.

هاووڵاتیانی ناوچه‌كه گله‌یی زۆریان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرد كه له سه‌ره‌تاوه وه‌ك پێویست به ته‌نگ لێقه‌ومانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه نه‌هاتوون و جیا له‌وه‌ش رێگه‌یان له وڵاتانی دیكه گرتووه كۆمه‌ك بگه‌یه‌ننه زیانلێكه‌وتووان و خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه.
.jpg)
ئێستاش كه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ناو خێوه‌ت و ژێر نایلۆنه‌كاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، بارودۆخیان زۆر خراپ بووه‌و له‌ناو قوڕ و لیته‌دا گیریانخواردووه.
.jpg)
به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان24 كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/11/2017 له سه‌رپێڵی زه‌هاو گیراون، هاووڵاتیان له‌ناو قوڕ و لیته‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و بۆ ئه‌وه‌ی لافاوی بارانه‌كه نه‌چێته ناو خێوه‌ت و نایلۆنه‌كانه‌وه، به‌ربه‌ستیان له قوڕ و بلۆك درووستكردووه.
.jpg)
منداڵانیش له‌و ره‌وشه ناهه‌مواره‌دان و نازانن كه‌ی له‌و بارودۆخه رزگاریان ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه ئاوڕێكی جددیان لێده‌ده‌نه‌وه.
له رۆژی 12"ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه تا ئێستا سه‌دان بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه كه گوڕه‌كه‌یان كه‌متر بووه له ناوچه‌كه‌ی داوه‌و خه‌ڵكی نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه ناو ئه‌و خانووانه‌یشی كه هێشتا له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت نه‌بوون.
.jpg)
به‌ڵام لەگەڵ یەکەم باران بارین لە دەشتی سەرپێلی زەهاو، ئەو کەسانەی کە خانووەکانیان بەهۆی بومەلەرزە رووخاون و لەنێو خێمە ژیان بەسەر دەبەن تووشی دۆخێکی دژوار بوونەوە، بەشێکیان خێمەکانیان کەوتووەتە سەر ئاو و کەڵوپەلی گەرم کەرەوەشیان بۆ دابین نەکراوە، ئەوان داوا لە خەڵک و حکومەت دەکەن بەزووترین کات بە هانایانەوە بچن، بۆ ئەوەی تووشی قەیرانێکی خراپتر لە قەیرانی بومەلەرزەکە نەبنەوە.
ئەوە دۆخی شەوی رابردووی بومەلەرزە لێدراوانی سەرپێلی زەھاوە، لەگەڵ یەكەم باران بارین كە دەستپێكی وەرزێكی درێژ‌و ساردە لەو ناوچەیە، ھەموو ژیانیان كەوتە سەر ئاو، ئەو ژیانەی لەئێستادا تەنیا خێمەیەك و سێ چوار پەتانییە.
هاووڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن: " پێشتر خەڵك و كۆمەڵگەی مەدەنی ھۆشداری ئەوەیان دابوو كە ئەو خێمانە ناتوانن لەبەرامبەر رێژنەی باران و تەزووی بەفری ئەمساڵدا خۆیان بگرن. دەیان ھەزار كەس لە دەشتی سەرپێلی زەھاوو و قەسری شیرین لەخێمەكاندا دەژین، و لەئێستادا ناتوانن بە داھاتووش دڵخۆش بن، چونكە نە بڕیارێك بۆ گۆرینی خێمەكانیان ھەیە،و نە ئەو بەڵێنەی بۆ داھاتووش بۆ چاكردنەوەی خانووەكانیان پێیاندراوە، لەخەمەكانیان كەم دەكاتەوە".
مەنسور مورادی نوێنەری خەڵكی مەریوان لە پەرلەمانی ئێران ده‌ڵێت: "داوا لەسەرۆككۆمارو كابینەكەی دەكەم كە بەزووترین كات ھەوڵەكانیان بۆ بەھاناوەچوونی خەڵكەكە چڕ بكەنەوە، بۆ ئەوەی لە رۆژانی داھاتوودا بەھۆی سەرما تووشی قەیرانێكی خراپتر لە قەیرانی بومەلەرزەكە نەبین، ئەگەر ھەوڵی جیدی نەدرێت قوربانییەكانی سەرمای ئەو زستانە لە قوربانییەكانی بومەلەرزەكە زیاتر دەبن".
زستانێكی سارد لە ئەزگلە و سەرپێل و دەورووبەری بەرێوەیە، بەرپرسانی حكومی لەو خێمانە زیاتر كە بەشی زۆریان خەڵك دابینی كردوون، بەرنامەیەكی دیكەیان بۆ زستانەكە نیە، بەڵام رۆژی سێشەممە چالاكوانان و نوێنەری خەڵك و رێكخراوەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە سنە كۆبوونەوە، بۆ ئەوەی یەكەم یارمەتییە كاشەكان بە ئەمانەتەوە بگەیەننە دەستی خەڵك و ھەمیش جارێ لانیكەم ھەندێك كانێكس بۆ خەڵكەكە دابین بكەن.