میسر به قوربانیدانی 324 كه‌س رۆژێكی خوێناوی به‌ڕێكرد
له‌ناو قوربانیاندا 200 كه‌س كوژراون و 124ی دیكه‌ش بریندار بوونه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له داهاتووشدا ئه‌و ژماره‌یه روو له‌زیادبوون بكات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سه‌ر به حكومه‌تی میسر، ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و هێرشه‌ی گروپه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان كردیانه سه‌ر مزگه‌فتێكی پارێزگای باكووری سینا، بۆ 324 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ناو قوربانیاندا 200 كه‌س كوژراون و 124ی دیكه‌ش بریندار بوونه، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له داهاتووشدا ئه‌و ژماره‌یه روو له‌زیادبوون بكات.
پێشتریش ئاژانسی فه‌رمی شهرفولئهوسهت له میسری رایگه‌یاندبوو، له هێرشێكی توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كاندا بۆ سه‌ر مزگهفتێك له پارێزگای باكووری سینا، كه لایه‌نگرانی هێزه ئه‌منیه‌كان نوێژیان لێ ده‌كرد، به‌ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، وێڕای بوونی ژماره‌یه‌ك له سه‌رباز و پۆلیس، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیلیش له‌ناو قوربانیاندا هه‌ن، كه ژماره‌یه‌كیان منداڵ و پیاوی به‌ساڵا چوون.
.jpg)

