سوپای پاسداران: حەشدی شەعبی لەسەر بنەمای بەسیجی ئێرانی دامەزراوە
"گرووپی بچووكی پارتیزانیمان لە وڵاتانی ناوچە دروستكردووە"
K24 - ھەولێر
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنان عێراق، لەسەر بنەمای بەسیجی ئێران دامەزراون و شەڕی ئێمە سنوور ناناسێت.
سەر لەبەیانی ئەمرۆ محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە گردبوونەوەیەك لەگەڵ بەسیجەكانی تاران رایگەیاند، شەڕی سوپای پاسداران و بەسیج شەڕی باوەڕە، ھەربۆیە لەشەڕكردندا سنوور ناناسن.
جەعفەری ئاشكرایكردووە كە حەشدی شەعبی لە عێراق و حزبوڵڵای لوبنان لەسەر بنەمای فیكری بەسیج دامەزراون، گواستنەوەی ئەو ئەزموونەش بە سەركەوتوو ناودەبات.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاند، گرووپی بچووكی پارتیزانی لە وڵاتانی ناوچە دروستكراون و لەداھاتوودا كاریگەرییەكانیان دەبینرێت.