ئيسرائيل به بڕى 104 مليۆن دۆلار سيستمى به‌رگرى مووشكى ده‌فرۆشێته به‌ريتانيا
به "گومبه‌تى ئاسنين" ناسراوه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى به‌ريتانيا رايگه‌ياند، چه‌ند به‌شێكى له ته‌كنۆلۆژياى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئيسرائيلى كه به "گومبه‌تى ئاسنين" ناسراوه به بڕى 104 مليۆن دۆلار له ئيسرائيل كڕيوه.
كه‌ناڵى دووى عيبرى بڵاويكرده‌وه، بريتانييه‌كان واژوويان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه كردووه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌يان، ئيسرائيل ئه‌و سيستمه مووشه‌كييه له دوورگه‌ى فۆكلاندى باشوورى زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى بۆ بريتانيا جێ‌گير ده‌كات.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ريتانيا بڵاويكردووه‌ته‌وه ئامانجيان له‌و گرێبه‌سته به‌هێزكردنى تواناى به‌رگرى مووشه‌كى بريتانيايه له دوورگه‌كه‌دا بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌رجه‌نتين.
به‌ريتانييه‌كان ئه‌م ههنگاوهيان دواى ئه‌وه نا كه فه‌ره‌نسا فڕۆكه‌ى هێرشبه‌رى له جۆرى سوپه‌ر ئاتندهر فرۆشته ئه‌رجه‌نتين.
حكومه‌تى ئه‌رجه‌نتين ئه‌و فڕۆكانه‌ى له نزيك دوورگه‌كانى فۆكلاند جێ‌گير كردووه.
له ده‌يه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له دوورگه‌كانى فۆكلاند شه‌ڕ له نێوان بريتانييه‌كان و ئه‌رجه‌نتين روويداوه.