ئه‌ردۆغان: به‌م مه‌رجه واز ده‌هێنم
يه‌ك مه‌رجم هه‌يه ئه‌گه‌ر پارتى گه‌لى كۆمارى به‌رهه‌ڵستكار مه‌رجه‌كه‌م بهێنێته دى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، يه‌ك مه‌رجم هه‌يه ئه‌گه‌ر پارتى گه‌لى كۆمارى به‌رهه‌ڵستكار مه‌رجه‌كه‌م بهێنێته دى ئه‌وا؛ ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار ده‌بم.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: ئه‌وان ده‌ڵێن، گوايه من هه‌ژمارى بانكيم له ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌يه و پاره‌م له بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌يه، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمهتهيان سه‌لماند و ده‌ركه‌وت من پاره‌م له بانكه‌كانى ده‌ره‌وه هه‌يه ئه‌وا؛ واز له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار دێنم.
كه‌مال كليچدار ئۆغڵۆ، سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى رۆژى 21ى ئه‌م مانگه له به‌رده‌م په‌رله‌مانى توركيا رايگه‌ياندبوو، كه‌سه نزيكه‌كانى ئه‌ردۆغان به مليۆنان دۆلار له كۆمپانيايه‌كى تايبه‌ت به بردنى باج له ده‌ره‌وه‌ى وڵات وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
كليچدار ئۆغڵۆ، كوڕه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيران بن عه‌لى يهڵدرميى تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ى پشكيان هه‌يه له كۆمپانياى ئوف شۆر و پێويسته په‌رله‌مانتارانى ئاكپارتى وه‌ڵامێكى روونى ئه‌وه بده‌نه‌وه.
له رابردوودا 13 مليۆن به‌ڵگه‌نامه به ناوى پراديس پێبپهرز بڵاوكرانه‌وه، كه ناوى هه‌موو ئه‌و بازرگان و سهرمايهدار و كه‌سايه‌تييه سياسييانهى تێدابوو، كه له به‌ر نه‌دانى باج پاره‌كانيان بردبووه ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كانيان.