ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م په‌نابه‌ری عێراقی نارده‌وه به‌غدا
مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌زاران په‌نابه‌ری دیكه درووست ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوانی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی، ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م په‌نابه‌ری عێراقی نارده‌وه به‌غدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی " Welt am Sonntag"ـی ئه‌ڵمانی "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار دوای ماوه‌یه‌كی زۆر، به 3 پۆلیسی فیدراڵی یه‌كه‌م په‌نابه‌ری عێراقییان ناردووه‌ته‌وه به‌غدا".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه: "رۆژی 7/11/2017 په‌نابه‌ره عێراقییه‌كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوان له ئه‌ڵمانیا ده‌ركراوه‌و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه به‌غدا".
له دوای جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو، ریگه نه‌ده‌درا هیچ عێراقییه‌ك بگه‌ڕێنرێته‌وه ناوه‌ڕاستی وڵات، له ساڵی 2006ـه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌ش ده‌ركرا، كه ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه رابگیرێت كه تاوانیان ئه‌نجامداوه جگه له‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون.
ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌رانی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت كه تاوانیان ئه‌نجامداوه، به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه: "به‌رلین هاوكاریی زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات تا ئه‌و عێراقیانه بناسنه‌وه كه پێویسته بنێردرێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان".
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌زاران عێراقی له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و تا ئێستا مافی په‌نابه‌رێتییان پێنه‌دراوه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا مافی مانه‌وه‌ی (Duldung) واتا هه‌ڵپه‌ساردنی كاتی ناردنه‌وه‌یان پێداوون.
هه‌ر چه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه، به‌ڵام ناردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م په‌نابه‌ری عێراق، ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ش هێناوه‌ته ئاراوه و له ناوه‌ندی حزبییهكانیشدا پرسیار دهروژێنێ، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی پارتی جێگره‌وه‌ی راستڕه‌وی جه‌ماوه‌ریی، كه به نه‌یاری سه‌رسه‌ختی په‌نابه‌ران ناسراوون، گه‌یشتنه ناو په‌رله‌مان و هه‌وڵی به‌شداریكردنیشیان له حكومه‌ت هه‌یه.