داواكاری گشتی سكاڵایی یاسای دژی بەڕێوەبەری كەناڵی (الحدث) دەجوڵێنێت
ھەواڵێكی بێ بنەمای بڵاوكردووەتووە
K24 - ھەولێر
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان سكاڵای یاسایی دژی كەناڵی بەڕێوەبەری كەناڵی (الحدث)ی عەرەبی دەجوڵێنێت و داوا لە دادگای لێكۆڵینەوەی ھەولێر دەكات رێككاری یاسایی دژ بەو كەناڵە بگرێتەبەر كە ھەواڵێكی بێ بنەمای لەسەر وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە.
بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە داوا لە دادگای لێكۆڵینەوەی ھەولێر دەكات: "پاڵپشت بە ماددەی (حەوتەم) بڕگەی (یەكەم) لە یاسای داواكاری گشتی ژمارە 159ی ساڵی 1979ی ھەمواركراو، بفەرموون بە وەرگرتنی رێككاری یاسایی دژی بەڕێوەبەری كەناڵی (الحدث) كە ھەڵساوە بە بڵاوكردنەوەی ھەواڵێكی بێبنەما، گوایە وەزیری دادی (سنان چلبی) ھەڵاتووە بۆ وڵاتی توركیا كە ئەمەش دوورە لە راستی، سەبارەت بەو تۆمەتانەی كە خراوەتەپاڵ وەزیر بەپێی ماددەی (1/433) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە(111)ی ساڵی 1969ی ھەمواركراو لە ئەنجامەكەی ئاگادارمان بكەنەوە".
.jpg)