فوئاد مەعسوم: ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ھەڵناوەشێتەوە

"هیچ هێزێکی سەرۆکایەتی کۆمار رەوانەی خورماتوو نەکراوە"

K24 - ھەولێر

فوئاد مەعسوم، سەرۆك کۆماری عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری کەرکووك رایگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك هەڵنەوەشاوەتەوە و هیوادارین لە نزیکترین کاتدا بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێ کۆببێتەوە.

لەبارەی رەوانەکردنی هێزێکی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پاراستنی دانیشتوانی خورماتوو مەعسوم گوتی، تاوەکو ئێستا هیچ هێزێکی سەرۆکایەتی کۆمار رەوانەی خورماتوو نەکراوە. ئاماژەی بەوەشدا، دۆسییەی ئەمنی شاری کەرکووك لەلایەن پۆلیس و هێزی دژەتیرۆری عێراق بەڕێوەدەبردرێت.