فه‌رمانده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له عێراق ناكشێینه‌وه
هێزی هاوپه‌یمانان: له‌داهاتوودا كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی بنكه سه‌ربازیه‌كانمان له‌سه‌ر سنووری عێراق ده‌كه‌ین و هه‌ندێك بنكه‌ی گه‌ڕۆكیش داده‌مه‌زرێنین
K24- هه‌ولێر:
پول فانك فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ناو هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌ڵێت: تا دۆخی عێراق سه‌قامگیر نه‌بێت، هێزه‌كانمان له‌عێراق ناكشێنینه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، هێزه‌كانیان چاودێری سنووره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی فانك له وه‌ڵامی پرسیارێكدا هاتوون، كه له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتی "تا ئه‌و كاته له‌عێراق ده‌مینێینه‌وه، كه دۆخی ئه‌و وڵاته سه‌قامگیر ده‌بێت و مانه‌وه‌مان له عێراق زیاتر گرنگی به پاراستنی سه‌قامگیری ده‌دات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی بوونی هێڵی به‌رگری كه توانای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی هه‌بێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆرترین كارمان بۆ مه‌شقدانی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراق ده‌بێت، له‌ڕێگه‌ی پسپۆرانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانه‌وه".
فانك گوتی "هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌هێز بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌باره‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له‌نێوان هێزه‌كانمان و هێزه عێراقیه‌كاندا ده‌بێت".
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌داهاتوودا كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی بنكه سه‌ربازیه‌كانمان له‌سه‌ر سنووری عێراق ده‌كه‌ین و هه‌ندێك بنكه‌ی گه‌ڕۆكیش داده‌مه‌زرێنین، وێڕای مه‌شقدانی هێزه عێراقیه‌كان.
ئاشكراشیكرد "له‌ئێستادا ئێمه هیچ پلانێكمان بۆ دامه‌زراندنی بنكه و باره‌گای نوێ نییه له‌سه‌ر سنووره‌كان و هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربای تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكیش له عێراق نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه هی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بهگشتیه، به‌ڵام به‌نیازین ئه‌و بنكانه‌ی پێشتر له‌ناوچه سنووریه‌كان هه‌بوون، دووباره گرنگیان پێ بده‌ینه‌وه".