رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی: ئێران دزه‌ی كردۆته ناو ئیمێله‌كه‌ی حه‌ریری و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی لوبنانی
ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی دزه‌كردنی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی لوبناندا بكات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی لۆڤیجارۆی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، ئێران هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كردۆته سه‌ر لوبنان و پۆلستی ئه‌لیكترۆنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌یان هاككردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له زاری به‌رپرسێكی هه‌واڵگه‌ری رۆژئاوا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك هاككه‌ری سه‌ر به ئێران هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیان كردۆته سه‌ر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی نووسینگه‌كانی به‌رپرسانی لوبنان، له‌ناویاندا نووسینگه‌ی میشال عۆن سه‌رۆك كۆمار و سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكی وه‌زیری ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ن، وێڕای نووسینگه‌كانی وه‌زیرانی داد و ده‌ره‌وه و به‌رپرسه سه‌ربازی و بانقیه‌كانی ئه‌و وڵاته.
لۆڤیجارۆ نووسیویه‌تی " ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی دزه‌كردنی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی لوبناندا بكات، به‌تایبه‌ت له‌و دۆخه‌ی ئێستادا كه به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك حه‌ریری ئاماژه‌ی به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی تاران له وڵاته‌كه‌یدا كردبوو و، به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشابووه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵگه‌ریه راشیگه‌یاندووه "هاككه‌ره ئێرانیه‌كان ماوه‌ی 6 مانگه كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن و دزه‌یان كردۆته ناو پۆستی ئه‌لیكترۆنی چه‌ندین به‌رپرسی لوبنانی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی سكای نیوز له سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوی كرده‌وه "هاككه‌ره ئێرانیه‌كان توانیویانه دزه بكه‌نه ناو پۆستی ئه‌لیكترۆنی هه‌ریه‌ك له عون و حه‌ریری و، ده‌ستیان به وشه‌ی نهێنی و هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه گه‌یشتووه، كه له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلیشیاكانی حزبوڵڵای لوبنانی به‌كاریان بهێنن".
ده‌زگا هه‌واڵگه‌ریه‌كانی رۆژئاوا تێبینی ئه‌وه‌شیان كردووه، ئێستا هاككه‌رانی سه‌ر به‌ئێران تاك تاك و به‌جیاواز كاری خۆیان ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و پلان بۆداڕێژراو له‌سه‌ر ئاستێكی ستراتیژی و به هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌هێز ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لۆڤیجارۆ نووسیویه‌تی "پرۆسه‌ی ئه‌و هاككردنه دڵنیایی ئه‌وه ده‌دات، كه ئێران ئاڵوده‌ی ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ناوچه‌كه، كه‌پێشتر حه‌ریری له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شیدا جه‌ختی له‌سه‌ر كردبووه‌وه".