ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى له به‌غدا ده‌يان قوربانى لێكهوتهوه
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراقى بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى ده‌يان كه‌سى كردووه‌ته قوربانى.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراقى بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى ده‌يان كه‌سى كردووه‌ته قوربانى.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌قينه‌وه‌كه خۆكوژى بووه و له ناوچه‌ى نههرهوانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا روويداوه.
له باره‌ى زيانه گيانييهوه به گوێره‌ى ئامارى سه‌ره‌تايى 17 كه‌س كوژراوون و زياتر له 30 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
ئه‌م ته‌قينه‌وه‌يه له كاتێكدايه كه هه‌فته‌ى رابردوو، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق سه‌ركه‌وتنى يهكجارييان به‌سه‌ر داعشدا راگه‌ياند.
هێزه ئه‌منييه‌كان وێنهيهكيان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، دوو خۆكوژى داعش ويستوويانه خۆيان بته‌قێننه‌وه و يه‌كێكيان به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان كوژراوه و دووه‌ميشيان خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
