ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى له‌ به‌غدا ده‌يان قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراقى بڵاويانكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى ده‌يان كه‌سى كردووه‌ته‌ قوربانى.

K24 – هه‌ولێر:

كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراقى بڵاويانكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى ده‌يان كه‌سى كردووه‌ته‌ قوربانى.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌قينه‌وه‌كه‌ خۆكوژى بووه‌ و له‌ ناوچه‌ى نه‌هره‌وانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا روويداوه‌.

له‌ باره‌ى زيانه‌ گيانييه‌وه‌ به‌ گوێره‌ى ئامارى سه‌ره‌تايى 17 كه‌س كوژراوون و زياتر له‌ 30 كه‌سى ديكه‌ بريندار بوون.

ئه‌م ته‌قينه‌وه‌يه‌ له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو، هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق سه‌ركه‌وتنى يه‌كجارييان به‌سه‌ر داعشدا راگه‌ياند.

هێزه‌ ئه‌منييه‌كان وێنه‌يه‌كيان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، دوو خۆكوژى داعش ويستوويانه‌ خۆيان بته‌قێننه‌وه‌ و يه‌كێكيان به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان كوژراوه‌ و دووه‌ميشيان خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.