"داعـــــش و ههســــهده رێكـــدهكـــهون"
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك له‌سه‌ر راستی و درووستی "به‌ڵگه‌نامه‌كه" لێدوانی نه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كۆپییه‌كی "ئاگربه‌ستی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی"ـیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له "به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا" ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "له رۆژی 28/11/2017ـوه بۆ ماوه‌ی مانگێك شه‌ڕ له نێوان هه‌ر دوو لایاندا راوه‌ستاوه".
به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و "به‌ڵگه‌نامه‌یه" كه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه راسته یان ساخهتهكراوه، ئاگربه‌ستی نێوان داعش و هه‌سه‌ده بۆ ماوه‌ی مانگێكه و به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی چاودێریش ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ پاڵپشتی هه‌سه‌ده دژی داعش به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانان ئاگاداری رێككه‌وتنه‌كه‌ن، چونكه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ریان نییه.
له "به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا" رێگری له داعش نه‌كراوه كه هێرش دژی لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها رێككه‌وتنه‌كه دیاریكردنی سنوورێكی ئارامی له‌نێوان هه‌ر دوو لادا له‌خۆگرتووه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ش ناوی كه‌سی له‌سه‌ر نه‌نووسراوه ته‌نها بۆ پارێزگای حهسكه، وه‌ك ئه‌وه‌ی لای داعش باوه (ویلایه‌تی به‌ره‌كه) به‌كارهێنراوه‌و رێكخراوی داعش به‌ڵێنیداوه كرده‌وه ئه‌منییه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ی ململانێی تێدایه راسته‌وخۆ رابگرن".
"به‌ڵگه‌نامه" باسی رێكاری ئه‌منیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی شكاندنی ئاگربه‌سته‌كه تێدایه و كه‌ناڵی راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ر دوو لایاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو گرفته ئه‌منییه‌كان و رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێكهێناوه".
هه‌روه‌ها "به‌ڵگه‌نامه‌كه" پرسی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كانی یه‌كتری له‌خۆگرتووه‌و ئازادیی هاتووچۆی "موهاجر و ئه‌نساره‌كان"ـی بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش و سه‌لامه‌تی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه تێدایه.
رێككه‌وتنه‌كه كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی بازرگانی له‌نێوان ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌خۆگرتووه‌و ئه‌و بیره نهوتانهیشی ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه، وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار نه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پشت‌راست كردووه‌ته‌وه‌و نه رهتیانكردووتهوهو نه هیچ قسه‌یه‌كیان له‌باره‌ی بوونی رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه كردووه.
به‌ڵام ئێستا داعش له دواهه‌ناسه‌ی سهرمهرگیدایه و جۆری ئه‌و رێككهتنهیشی له‌و "به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا" باسكراوه، زیاتر له رێككه‌وتنی دوو هێزی هاوسه‌نگی فه‌رمی ده‌چێت، نه‌ك رێككه‌وتنی نێوان هێزێكی تیرۆریستی وه‌ك داعش، كه ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی جیهان بۆ له‌ناوبردنی ساڵانێكه له جه‌نگدان. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی ده‌كرێن و توركیا به‌رده‌وام وه‌ك "گرووپێكی تیرۆریستی" ناویان ده‌بات و له بیانووه هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵیان بهتایبهتب له عه‌فرین، پێناچێت په‌نا بۆ هه‌نگاوی له‌و جۆره ببه‌ن، هه‌ر چه‌نده داعش رێكخراوێكه له رابردوودا چه‌ند ریككه‌وتنێكی بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كانی سنووری سووریا و لوبنان و به‌شیكی ره‌قه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هه‌میشه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ره‌تكراوه‌ته‌وه.