سیاسه‌توانێكی سویدی: موسڵمانه‌كان مرۆڤ نین
ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گیرێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی كارگێڕی پارتی راستڕه‌وی سویدی "دیموكراته‌كانی سوید" به‌ناوی مارتن سترید، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كردنی له حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ره، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند، "موسڵمانه‌كان 100% مرۆڤ نین".
سترید، سیاسه‌توانێكی شاری پۆرلانگه و له لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پێوانهكردنێك هه‌یه له ژماره 1 تاكو 100"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "تۆ له‌سه‌ر یه‌كێك له پێوانه‌كردنه‌كانی، یان ئه‌وه‌تا مرۆڤی 100%، یانیش محه‌مه‌دی 100%".
هه‌روه‌ها گوتی: "ته‌واوی موسڵمان له شوێنه جیاوازه‌كان له‌و بازنه‌یه‌دان، گرووپه تیرۆریستییه‌كانیش (داعش)، نزیكن له‌وه‌ی 100% ببنه محه‌مه‌دی".
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره سویدییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر تۆ پێشتر موسڵمان بوویه، ئه‌وا قۆناغێكی باشت بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ببیته مرۆڤ، ده‌شڵێت: "ده‌مه‌وێت موسڵمانان له ئیسلام رزگار بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه مرۆڤ و بچنه چوارچێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام".
لێدوانه‌كانی ئه‌و سیاسه‌توانه سویدییه، له كه‌ناڵی SVTى فه‌رمی په‌خش كرا و دواتریش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و لێدوانه‌كانی به چاندنی تۆوی رق و كینه وه‌سفكراوه.
هاوكات سه‌رۆكی چه‌ند پارتێكی سویدی، هێرشیان كرده سه‌ر مارتن سترید و گوتهكانییان به دژایه‌تیكردن و سووكایه‌تیكردن به موسڵمانان له قه‌ڵه‌مدا.
یان بیوركلۆند، سه‌رۆكی پارتی "كۆڕبه‌ندی میانڕه‌و" كه پارتێكی پارێزگاری راستڕه‌وه، گوته‌كانی ستریدی به ره‌گه‌زپه‌رستی وه‌سف كرد.
ئانی لۆڤ، سه‌رۆكی پارتی لیرالی ناوه‌ندی رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه ره‌گه‌زپه‌رستیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوای هه‌ڵوێستی له سه‌رۆكی ئه‌و پارته كرد، كه سترید تێیدا ئه‌ندامه.
هه‌روه‌ها جۆناس سیوستیدت، سه‌رۆكی پارتی چه‌پی سویدی، ئه‌و لێدوانانه‌ی ره‌تكرده‌وه و به ڕه‌گه‌زپه‌رست له قهڵیمدا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، موسڵمانانی شاری نۆرشۆپینگی سویدی، سكاڵای یاساییان له دژی ستری تۆماركردووه و لێدوانهكانییان به "بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه و دووبه‌ره‌كی نێوان گه‌لان" وه‌سف كردووه.
سه‌رچاوه: RT – SVT