ململانێى سعووديه‌ و ئێران له‌سه‌ر بازارى عێراق توندتر ده‌بێت

عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕی كاڵا و كەلوپەلی ھاوردەكراو.

K24 – هه‌ولێر:

ململانێكانى نێوان سعووديه‌ و ئێران له‌ سه‌ر بازارى عێراق چڕ بوونه‌ته‌وه‌ و به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان عێراق بەمەبەستی زیادكردنی رێژەی باج و گومرگ بەربەست دەخاتە بەردەم بازرگانانی ئێرانی  و لەبەرامبەردا بازرگانانی سعودی داوا لە بازرگانانی عێراقی دەكەن كە كرێكارانی ئێرانی لە عێراق وەردەنێن و ئەوان قەرەبوویان دەكەنەوە.

له‌و باره‌يه‌وه‌، سەرۆكی ژووره‌كانی بازرگانی عێراق و ئێران رایدەگەیەنن،  عێراق بووەتە گۆڕەپانی  شەڕی كاڵا و كەلوپەلی ھاوردەكراو.