منداڵانی ئێران له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیدان
هه‌رچه‌نده هیچ ئامارێكی ڕوون لەبەردەستدانیە بەڵام بەگوێره‌ی ئەو راپۆرت و سكالایانەی رۆژانه به‌رز ده‌كرێنه‌وه ئەو دۆخە لە قەیران نزیك بووەتەوە
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی ئێران دەلێ رێژەی دەسترێژیكردنی سێكسی بۆ سەر منداڵان لەئێران رۆژبه‌ڕۆژ زیاتر دەبێ.
محەمەد كازمی ئەندامی لێژنەی یاسایی و تاوانەكان لە پەرلەمانی ئێران بە ئەژانسی ئیلنای گوتووە, رێژەی دەسترێژیكردنی سێكسی بۆ سەر منداڵان لەئێران زیادی كردووە و لەئێستادا سەرجەم ئەو منداڵانەی بێ سەرپرشتن یان منداڵی كاركەرن لەبەردەم مەترسی دەسترێژی سێكسیدان.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئێرانیه جه‌ختی كردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ئامارێكی ڕوون لەبەردەستدانیە, بەڵام بەگوێره‌ی ئەو راپۆرت و سكالایانەی رۆژانه بەدەستیان دەگات، ئەو دۆخە لە قەیران نزیك بووەتەوە، بۆیه پێویسته حكومەت و پەرلەمانی ئێران چارەسەرێكی ئه‌و دۆخه بكات.