له چله‌ی ئیمام حوسێن‌دا 2 هه‌زار تۆن گه‌نم له باشووری عێراق دزراوه
كوتله‌كه‌ی مالكی له په‌رله‌مانی عێراق، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به و دزیني 2000 تۆن گه‌نم تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به بڕی 600 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت
K24- هه‌ولێر:
له كاتی به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمه‌كانی یادی چله‌ی ئیمام حوسێن و سه‌رقاڵ بوونی ده‌زگا حكومییه‌كان به‌و یاده، دوو هه‌زار تۆن گه‌نم له باشووری عێراق دزراوه.
پارله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌ر به نوری مالكی رایانگه‌یاندووه، له كاتی به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن، له سایلۆی كوت، دوو هه‌زار تۆن گه‌نم دزراوه كه نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 600 ملیۆن دۆلاره.
كوتله‌كه‌ی مالكی له په‌رله‌مانی عێراق، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌و دزییه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به گوێره‌ی پلانێكی تۆكمه ئه‌و كاره كراوه و پێویسته لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانیدا بكرێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی بازرگانی به هاورده‌كرنی برنجی ماوه‌به‌سه‌رچوو و نه‌شیاوی به‌رماوه‌ی سوپای هندستان تۆمه‌تبار كرابوو، به‌ڵام وه‌زیری بازرگانی تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه.