كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كات
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: ئامانج له‌و رێككه‌وتنه بۆ زیادكردنی بەرھەمھێنانی نەوتە بۆ زیاتر لە 700 ھەزار بەرمیلی رۆژانە
K24- هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك، رێككەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ كۆمپانیای بی پی بەریتانی لە ئارادایە.
عاسم جیھاد گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، سەرجەم كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك لە ئێستادا كەوتوونەتە ژیر دەسەلاتی وەزارەتی نه‌وتی عێراق و رێككەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ كۆمپانیای بی پی بریتانی لە ئارادایە.
وه‌ك عاسم جیهاد گوتی: ئامانج له‌و رێككه‌وتنه بۆ زیادكردنی بەرھەمھێنانی نەوتە بۆ زیاتر لە 700 ھەزار بەرمیلی رۆژانە.
ئەو گوتەبێژە ئاشكراشیكرد, وەزارەتی نەوت بۆ بونیاتنانەوەی ھێڵی ھەناردەی نەوتی كه‌ركوك لە ناوچەی بێجییەوە بەرەو پێشابوور، بانگھێشتی كۆمپانیا جیھانییەكان دەكات و لەو رێگەیەوە نەوتی كەركووك دەگوازرێتەوە.