شۆڕشی ئاوده‌ست له‌چین هه‌ڵگیرسا
بۆنی ده‌ستشۆره‌كانی چین گه‌شتیاره بیانیه‌كانی تۆقاندووه
K24- هه‌ولێر:
له وڵاتی چین كه ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێك بۆ به‌رزكردنی كوالیتی ئاوده‌ست و ده‌ستشۆر ده‌ستی پێكردووه، بووه‌ته بابه‌تی زۆرێك له میدیا جیهانیه‌كان و، گۆشه و ستوونی ته‌نزئامێز له لاپه‌ڕه‌كاندا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه ده‌نووسرێنه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سایتی هاڤپۆست نووسیویه‌تی "كاتێك ما‌و تسی تۆنگ سه‌رقاڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری بوو بۆ راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران به‌لای وڵاته‌كه‌یدا گوتی: شۆڕشی ئاواده‌ست ئاهه‌نگی خوانی ئێواران نییه و گومانی تێدا نییه كه ئه‌ركی شی جین بینگ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له شۆڕشی ئاوده‌ستدا له تامكردنی هه‌موو خوادرنێكه‌وه دووره".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، له‌پێناو بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی مۆدێرن و گرنگیدان به پاك و خاوێنی له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا, شی جین بینگ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به كوالیتی ئاوده‌ستی چینی كردۆته‌وه, چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردووه، بۆنی ده‌ستشۆره‌كانی چین گه‌شتیاره بیانیه‌كانی تۆقاندووه.
"شۆڕشی ئاوده‌ست" له كانونی دووه‌می ساڵی 2015ـه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له سه‌ره‌تادا ئامانجی درووستكردنی ده‌ستشۆری باشتر بوو له شوێنه گه‌شتیاریه‌كان.
له درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی دیكه بۆ باشتركردنی ده‌ستشۆره‌كانی خه‌ڵكی ناوخۆیی ده‌ستی پێكردووه, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی راسپرادووه، ئه‌و بابه‌ته به هه‌ند وه‌ربگرن و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌شێوه‌یه‌ك فراوان بكه‌ن، كه ده‌ستشۆری ماڵی هاووڵاتیان و گوندنشینه‌كانیش له‌خۆ بگرێت، چونكه زۆربه‌ی ئاوده‌سته‌كانی چین ته‌نیا چاڵێكی ئاساییه و به هیچ تۆڕێكی ئاوه‌ڕۆ نه‌گه‌یه‌ندراون.
گوته‌بێژی حزبی شیوعی چینی له یه‌كێك له گوتاره‌كانیدا له‌باره‌ی شۆڕشی ئاوده‌ست كه له رۆژنامه‌ی "گه‌لی رۆژانه" بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تی "پرسی ئاوده‌ست شتێكی بێ بایه‌خ نییه، به‌ڵكو لایه‌نێكی گرنگی بونیادنانی شار و دێهاته مۆدێرنه‌كانه".
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گونده‌كان، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته پشكنینی بۆ زۆرێك له ده‌ستشۆره‌كانی ماڵان كردبوو، بۆئه‌وه‌ی بزانێت خه‌ڵكی گوند ده‌ستشۆری چاڵ به‌كارده‌هێنن یاخۆد تۆڕی ئاوه‌ڕۆ و گوتی "هێشتا بۆشاییه‌كی زۆر فراوان له‌نێوان گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری به‌هێز و ئاستی بژێوی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه".