فه‌رمانده‌يه‌كى پێنتاگۆن: به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌يه
ئه‌و بهرژهوهندييه هاوبه‌شه په‌يوه‌سته به پرسى قه‌ڵاچۆكردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له ئه‌فغانستان جه‌نه‌راڵ جۆن نيكلسۆن، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ رووسيا و ئێران له ئه‌فغانستاندا هه‌يه.
نيكلسۆن له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: ئه‌و بهرژهوهندييه هاوبه‌شه له ئه‌فغانستان په‌يوه‌سته به پرسى قه‌ڵاچۆكردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.
پێشتر ئه‌مريكا له چه‌ندين بۆنه‌دا رووسياى به هاوكاريكردنى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى به‌رهه‌ڵستكارى حكومه‌تى كابوڵ تۆمه‌تبار كردبوو، به‌ڵام رووسيا به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
فه‌رمانده هێزى پشتيوانى يه‌كلاكه‌ره‌وه، له 28ى ئۆكۆتبهرى رابردوودا له ميانى دواين كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى رووسيا/ ناتۆ، بۆ يه‌كه‌مجار داوايكرد، له ئه‌فغانستان رووسه‌كان و ئه‌مريكييه‌كان هاوكارى يه‌كدى بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.
سه‌باره‌ت به ئێرانيش، به‌رده‌وام واشنتن ئه‌و وڵاته به پشتيوانيكردنى تيرۆر و دنه‌دانى له جيهاندا تۆمه‌تبار ده‌كات.