ئۆكسفۆرد نیشانه‌ی "ئازادی" له سه‌رۆكی میانمار وه‌رگرته‌وه
سه‌ندنه‌وه‌ی نیشانه‌ی ئازادی له سوچی به‌هۆی ئه‌و بێده‌نگیه‌یه كه به‌رامبه‌ر به‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی هه‌ڵبژاردووه كه ده‌رهه‌ق به موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی بێده‌نگی ئۆنگ سان سوچی سه‌رۆكی میانمار به‌رامبه‌ر به‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ده‌رحه‌ق به موسڵمانانی رۆهنگیای سه‌ر به هه‌رێمی ئاراكانی وڵاتی میانمار ده‌كرێن، شاره‌وانی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا نیشانه‌ی ئازادی كه پێشتر به سه‌رۆكی میانماری دابوو، لێی سه‌نده‌وه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌یه‌كی شاره‌وانی ئۆكسفۆرددا هاتووه، سه‌ندنه‌وه‌ی نیشانه‌ی ئازادی له سوچی، به‌هۆی ئه‌و بێده‌نگیه‌یه كه به‌رامبه‌ر به‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی هه‌ڵبژاردووه، كه ده‌رهه‌ق به موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له مانگی رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی به كۆی ده‌نگ بڕیاری سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و نیشانه‌ی له سه‌رۆكی میانمار په‌سه‌ند كردووه و، به‌ڵام له 28ی تشرینی دووه‌م جێبه‌جێ كراوه.
له ساڵی 1997، سوچی توانی نیشانه‌ی ئازادی شاری ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا به‌ده‌ست بهێنێت، به‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا سوچی هه‌وڵی زۆری له‌پێناو دیموكراتی داوه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی سوچی ئه‌وكات خه‌ڵاتی نۆبڵیشی له كۆلیژی سانت هیۆی سه‌ر به زانكۆی ئۆكسفۆرد پێ به‌خشراوه.
له 25ی ئابی رابردووه‌وه، سوپای میانمار و میلیشیا بوزییه توندڕه‌وه‌كان، چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی دڕندانه‌یان به‌رامبه‌ر به موسڵمانانی رۆهینگیا له رۆژئاوای میانمار ئه‌نجامداوه، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌وه به هه‌زاران كه‌س كوژراون، وێڕای كۆچبه‌ربوونی زیاتر له 826 هه‌زار كه‌س بۆ وڵاتی به‌نگلادش.