بیرمه‌ندێكی فه‌ره‌نسی به نمایشكردنی فیلمی پێشمه‌رگه به‌كورد ده‌ڵێت جگه له‌چیاكانتان ئێمه‌ش دۆستی ئێوه‌ین
هێنری لێڤی: فیلمی پێشمه‌رگه دەرچەیەكی چوونە ناوەوەی پرسی كورد و گه‌لی كوردە بۆ ناو نەتەوە یەكگرتووەكان
K24- هه‌ولێر:
هێنری لێڤی بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی فیلمێكی به‌ناونیشانی پێشمەرگە بەرھەمھێناوە و ئەمشەو كاتژمێر 2:30 به‌كاتی هه‌ولێر لە نەتەوەیەكگرتووەكان نمایشی دەكات.
هێنری لە چەند تویتێكدا رایگەیاندووە، ئەو دەیسەلمێنێت پەندە كوردیەكە "تەنھا چیاكانمان ھاوڕێمانن" دروست نیە و كورد زۆر دۆستی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وەك ئاماژەیەك بۆ جوڵاندنی ھەست و بەدەستھێنانی پاڵپشتی نوێنەری 193 وڵات بە ئاشنابوونیان بە بارودۆخی كورد و ھاوكات گرنگی پێدانی میدیای نێودەوڵەتی.
لێڤی لە تویتێكدا دەڵێت: ئەم فیلمە دەرچەیەكی چوونە ناوەوەی پرسی كورد و كوردە بۆ ناو نەتەوە یەكگرتووەكان. بێرنارد ھێنری لێڤی دەشڵێت ئەو فیلمە بەڵگەنامەییە بۆ رێزگرتنە لە خەباتی پێشمەرگە.