حزبی ده‌عوه بۆ ئه‌مه‌ریكا: هێزه‌كانت له‌عێراق بكێشه‌وه
حزبی ده‌عوه: سووربوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر مانه‌وه هێزه‌كانیان له عێراق جێگای گومانه چونكه ئه‌مه‌ریكا داگیركارێكی هه‌میشه‌ییه و ده‌یه‌وێت گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوببات
K24- هه‌ولێر:
حزبی ده‌عوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌ركۆنه‌ی لێدوانه‌كانی فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات كه ئاماژه‌ی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق كردبوو.
حزبی ده‌عوه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه سووربوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر مانه‌وه هێزه‌كانیان له عێراقدا، تاوه‌كو دۆخه‌كه سه‌قامگیر ده‌بێت، كارێكی گوماناوییه و ئاماژه‌یه‌كه بۆ دروستبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێی تیرۆریستان دوای داعش، هه‌وره‌ها مانه‌وه‌ی عێراق له دۆخێكی گرژی و ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیریدا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی حزبی ده‌عوه‌دا هاتووه: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق جۆرێكه له داگیركاری هه‌میشه‌یی، هه‌روه‌ك ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌شێك له گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوببات.
ئه‌و به‌یاننامه‌ی حزبی ده‌عوه دوای ئه‌وه هاتووه، كه دوێنێ پول فانك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ناو هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند، تا دۆخی عێراق سه‌قامگیر نه‌بێت، هێزه‌كانمان له‌عێراق ناكشێنینه‌وه و جه‌ختی كرببوه‌وه، هێزه‌كانیان چاودێری سنووره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.