كیم جۆنگ ئون: ئامانجێكی مێژووییمان به‌ده‌ستهێنا و مووشه‌كه‌كانمان ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریكا
هه‌ڕه‌شه‌كانی دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه ده‌بنه مه‌ترسی راسته‌قینه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باكوور ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی دیكه‌ی بالیستی كیشوه‌ربڕ، ئامانجێكی مێژووییان به‌ده‌ستهێناوه و ئێستا ده‌توانن ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج.
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كه به دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه ناسراوه، سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی هواسۆنگ – 15 كرد و رایگه‌یاند، هه‌ست به شانازی ده‌كات چونكه توانییان له كۆتاییدا ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن و هێزی ناووكی ده‌وڵه‌تییان ته‌واو كرد.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور، مووشه‌كی بالیستی هواسۆنگ – 15ی كیشوه‌ربڕ، به كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی، ده‌توانرێت ئاراسته‌ی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا بكرێت و خاكی ئه‌وان بكه‌نه ئامانج.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، په‌ره‌پێدانی ئه‌و مووشه‌كه، كۆریای باكوور، له سیاسه‌تی بێزاركردن و هه‌ڕه‌شه ناووكییه‌كانی ئیپمرالیزمی ئه‌مه‌ریكا ده‌پارێزێت.
مووشه‌كه‌كه، له كاتژمێره‌كانی به‌یانی له كۆریای باكوور، له ناوچه‌ی سان نی نزیك پیۆنگ یانگی پایته‌خت ئاراسته‌كراوه و له ناو ئاوه‌كانی سنووری ژاپۆن كه‌تووه‌ته خواره‌وه.
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ش، پنتاگۆن رایگه‌یاند، ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه، هیچ زیانێكی بۆ ئه‌مه‌ریكا، یان خاكی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه.
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه نوێیه، كه هه‌زار كیلۆمه‌تری بڕیوه و له چاو مووشه‌كه‌كانی دیكه گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كی دیكه‌ی جددییه له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان.