حەشدی شەعبی لە ژێر ئه‌م ناوه بەشداری لە ھەڵبژاردنەكاندا ده‌كات
"حەشدی شەعبی بە كۆتاییھاتنی داعشەوە گرێنەدراوە"
K24 - هه‌ولێر:
گرووپی میلیشیای حەشدی شەعبی, لە ژێر ناوی ھاوپەیمانی موجاھدین بەشداری لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق دەكات.
ئەحمەد ئەسەدی, كە پێشتر گوتەبێژی ميليشياى حەشی شەعبی بووە, پێكھێنانی ھاوپەیمانێتییەكی بەناوی ھاوپەیمانی موجاھدین بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق راگەیاند و گوتی: " لەمەودوا وەك گوتەبێژی ھاوپەیمانێتییەكە دەستبەكاردەبم".
ئەسەدی دووپاتیكردەوە، حەشدی شەعبی بە كۆتاییھاتنی داعشەوە گرێنەدراوە، بەڵكو بووەتە ھێزێكی نیزامی و پێویستە لە رووی سیاسییشەوە لە داھاتوودا پارێزگاری لێبكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌شداریكردنی ته‌واوی گرووپه میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی له هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌كردبوو، به‌و پێیه‌ش حه‌شد ئامانجه سیاسییه‌كانی نه‌شاردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، له ژێر ناوی دیكه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.