ئه‌مریكا: چاودێری ره‌وشی خورماتوو ده‌كه‌ین
حەشدی شەعبی تاڵان و كاولكاری ئەنجامداوە
K24 - واشنتن
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی نوێترین بارودۆخی خورماتوو و پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له دژی هاووڵاتیانی كورد له‌و ناوچه‌یه له وه‌ڵامی پرسیاری لۆری ملڕۆی، په‌یامنێری كوردستان24دا له واشنتن رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا ئه‌و راپۆرتانه‌ی بینیووه كه باس له پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوتان و تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتیانی كورد ده‌كه‌ن.
گوتیشی، ئه‌وان چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆبكه‌نه‌وه.