بەژمارە.. سوارێز بووەتە کوڕی ئۆفساید و لەم وەرزە لە ئۆفساید ریکۆردی تۆمارکردووە

لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا زۆرترین ئۆفسایدی لەسەر هەژمارکراوە

K24- هەولێر

لویس سوارێز ئەم وەرزە لەسەر تۆمارکردنی ریکۆردە رەشەکانی بەردەوامە و خەریکە دەبێتە کوڕی ئۆفساید و زۆرترین ئۆفسایدی لەسەر هەژمارکراوە.

لەم وەرزە لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا لویس سوارێز تاکە هێرشبەرە زۆرترین ئۆفسایدی لەسەر هەژمارکرابێت و لە ریزی هێرشبەرە خراپەکانی پێنج خولە بەهێزەکانی ئەوروپا دێت. هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکەی بارسێلۆنا تاکو ئێستا لە لالیگا 23 ئۆفسایدی لەسەر هەژمارکراوە، لە کاتێکدا هیچ هێرشبەرێکی یانەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا ئەوەندە ئۆفسایدیان لەسەر هەژمار نەکراوە.

سوارێز تەنیا لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا 6 ئۆفسایدی لەسەر هەژمارکرا، بەمەش بووەتە یەکەم یاریزان لەم وەرزەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا ئەوەندە بە تەلەی ئۆفسایدەوە بێت، کە لەم وەرزە ئاستی لویزیتۆ خراپە و تاکو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەم وەرزە لە 15 یاری تەنیا 5 گۆڵی کردووە،

لە ریزبەندی ئەو یاریزانانەی زۆرترین ئۆفسایدیان لەسەر هەژمارکراوە، مونیر حەدادی هێرشبەری پێشووی بارسێلۆنا و ئیستای ئالاڤێس دێت، کە 20 جار ئۆفسایدی لەسەر هەژامرکراوە، خۆرخێ مۆلیناش لە خیتافی بە هەمان شێوە 20 جار بەر تەلەی ئۆفساید کەوتووە.

ریزبەندی ئەو هێرشبەرانەی لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا زۆرترین ئۆفسایدیان لەسەر هەژمارکراوە
ریزبەندی ئەو هێرشبەرانەی لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا زۆرترین ئۆفسایدیان لەسەر هەژمارکراوە