ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سێ وڵاتی دیكه وه‌ك ئامانجی داهاتووی داعش دیاری ده‌كات
ژماره‌یه‌ك نامه‌ی تایبه‌تی به‌غدادی بۆ یاریده‌ده‌ره‌كانی ئاشكرا ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند نامه‌یه‌كی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش، كه بۆ په‌یڕه‌وانی له لیبیا ناردووه، ئاشكرابووه كه "به‌غدادی به‌ڵین ده‌دات قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه له عێراق و سووریا به‌ر رێكخراوه‌كه كه‌وتوون".
به‌غدادی مه‌یدانی داهاتووی چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی دیاریكردووه‌و رێنمایشی داوه تا باشووری لیبیا بكه‌نه مه‌یدانی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له رۆژهه‌ڵاته‌وه رایانكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی میسر و تونس و جه‌زائیر بكه‌نه ئامانج".
به‌گوێره‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن بڵاویكردوونهتهوهو له باره‌گاكانی داعشدا له ناوچه جیاجیاكانی لیبیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، چه‌ندین نامه‌ی به‌غدادی هه‌یه كه بۆ 13 كه‌س له گه‌وره یاریده‌ده‌رانی له لیبیا ناردوویه‌تی و مێژووی نووسینی هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو، به‌ڵام مێژووی نوێترینیان له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئیستا تێپه‌رناكات و نامه‌كان لای لایه‌نه‌كانی لیبیا پارێزراوه".
له یه‌كێك له نامه‌كانیدا، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی پاساو بۆ شكسته‌كانی رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا ده‌هێنێته‌وه‌و جه‌نگه‌كه به گۆڕانكارییه سه‌پێنراوه‌كانی جیهانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و داوا له یاریده‌ده‌رانی ده‌كات، قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و باشووری لیبیا برۆن و هه‌ڵاتووه‌كانی داعش له‌وی كۆبكه‌نه‌وه".
به‌غدادی ده‌ڵێت: "مه‌یدانی داهاتوو لیبیا ده‌بێت و له‌وێوه میسر و تونس و جه‌زائیر ده‌كه‌ینه ئامانج و ئاڵای داعشیان تێدا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه".
له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا، رێبه‌ری داعش هه‌وڵ ده‌دات ناكۆكییه‌كانی ناو ریزه‌كانی لایه‌نگرانی له لیبیا سه‌ركوت بكات و داوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنه ناوخۆییه‌كان ده‌كات تا له گه‌ردنیان بدرێت و سه‌ریان لێبكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی لایه‌نگرانی "به‌یتولمه‌قدس" و ئه‌وانه‌یان له ناوچه‌ی سیناوه رایانكردووه بۆ لیبیا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه موسیبه‌ت و شكست چووه‌ته خوێن و دهمارهكانیانهوه و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپتان له‌ناودا بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا داوایان لێده‌كات "له شه‌ڕدا رانه‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن".
له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌رۆكی گرتووین و كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵپشتییه‌كانمان، له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ناو لیبیا پێویسته به‌دوای سه‌رچاوه‌ی پاڵپشتیدا بگه‌ڕێن بۆ "ئه‌ماره‌تی لیبیا" و چه‌كداره‌كانی دیكه، چونكه له وڵاتی مالی لایه‌نگرانمان به‌ده‌ست نه‌بوونی هاوكاریی و پاڵپشتییه‌وه ده‌ناڵێنن و دوژمن زه‌فه‌ری پێ بردوون".
ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش، دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 4/7/2014 له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری له رۆژئاوای شاری مووسڵ ده‌ركه‌وت و خۆی وه‌ك "خه‌لیفه‌ی موسڵمانان" ناساند، چه‌ند جارێكی دیكه پاش ئه‌و به‌رواره نامه‌ی ده‌نگیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ جارێكی دیكه ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و سه‌دانجاریش هه‌واڵی كوژران و برینداربوونی راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام تا ئیستا هیچ هه‌واڵێكی پشتڕاستكراو له‌باره‌ی چاره‌نووسی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك پێشبینیش ده‌كرا له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا بێت، به‌ڵام دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق و سووریا، هێشتا هیچ شوێنه‌وارێكی نه‌بینراوه‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش‌یش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، نازانن به‌غدادی له كوێیه و خه‌ریكی چییه.