په‌تا هه‌ڕه‌شه له به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر ده‌كات
له‌مانگێكدا 31 هه‌زار مریشك مرداربوونه‌ته‌وه
K24 - گەرمیان
بەھۆی ھاتنی وەرزی زستان وبڵاوبونەوەی پەتای جۆراوجۆر لەنێو کێڵگەکانی بەرھەمھێنانی مریشك لە گەرمیان و کەمبونەوەی خستنەبازاڕی گۆشتی سپی نرخی گۆشتی مریشك بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و بەڕیوبەری ڤێتەرنەری گەرمیانیش دەڵێت، لەماوەی مانگی رابردوو 31 ھەزار مریشك بەھۆی نەخۆشی و بڵاوبونەوەی پەتاوە مرداربونەتەوە.