سه‌رۆك بارزانى: عه‌لى عه‌بدوڵڵا تێكۆشه‌رێكى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان بوو
چله‌ى عه‌لى عه‌بدوڵڵا جێگرى پێشووى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له هه‌ولێرى پايته‌خت، چله‌ى ماته‌مينى عه‌لى عه‌بدوڵڵا جێگرى پێشووى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له مهراسيمهكهدا سه‌رۆك بارزانى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و تێيدا رايگه‌ياند، عه‌لى عه‌بدوڵڵا مرۆڤێكى گه‌وره و تێكۆشه‌رێكى ديرين و براگه‌وره و مامۆستامان بوو.
گوتيشى: عه‌لى عه‌بدوڵڵا هه‌موو ژيانى ته‌رخانكردبوو بۆ خزمه‌تكردنى كوردستان و حزبه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها گوتى: له شاخ پرسيارم له عه‌لى عه‌بدوڵڵا كرد، ئه‌گه‌ر رژێم رووخا و كوردستان رزگار بوو كوێ باشه بيكهينه باره‌گاى سه‌ره‌كى مه‌كته‌بى سياسى، راسته‌وخۆ گوتى: مه‌سيف له هه‌موو شوێنێك خۆشتره.