عێراق ئه‌و شوێنه ده‌كاته مه‌زار كه خومه‌ینی ده‌ستنوێژی لێ هه‌ڵگرتووه
به ڤیدیۆ.. له ناوچه‌ی سه‌فوانی نزیك سنووری كوێت
K24 - هه‌ولێر:
ناوچه‌ی سه‌فوان، ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان عێراق و كوه‌یت له پارێزگای به‌سرا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی خومه‌ینی ده‌ستنوێژی له‌و شوێنه هه‌ڵگرتووه، ده‌كرێته مه‌زار.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه میدیاكاری عێراقی، ئه‌حمه‌د به‌شیر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌ند به‌رپرسێك له ناوچه‌ی سه‌فوان ده‌رده‌كه‌ون و باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و شوێنه ده‌كرێته مه‌زار.
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی قسه ده‌كات وێڕای سوپاسكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیدا وه‌ستاون، كه یه‌كێكیان به‌رپرسێكی ئێرانییه، باس له‌وه‌ش ده‌كات، له ساڵی 1978، ئیمام خومه‌ینی ده‌ستنوێژی له‌و شوێنه هه‌ڵگرتووه و نوێژی لێكردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و شوێنه خاوه‌ن مێژووێكی شارستانی و ئایینییه و پیرۆزه".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه باس له شوێنه‌كه ده‌كات و به پیرۆز وه‌سفی ده‌كات كه خومه‌ینی ده‌ستنوێژی لێهه‌ڵگرتووه و نوێژی لێكردووه، هاوكات له به‌رامبه‌ر بڕیاری درووستكردنی مهزارهكهش، سوپاسی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كرێت، عێراق له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه و ته‌واوی بڕیاره‌كانی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن تارانه‌وه ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها گرووپه میلیشیاكانی حه‌شدیش، له ژێر كۆنتڕۆڵی ئێراندان.
وضع حجز الاساس في منطقة سفوان في البصرة المنطقة الحدودية مع الكويت لمزار سيبنى قريبا لمكان وضوء الخميني..
— احمد البشير (@ahmedalbasheer1) December 1, 2017
وشكرا pic.twitter.com/qx0E7ANyca