نوێترین دیمه‌نه‌كانی سه‌ختی ژیانی خه‌ڵكی سه‌رپێلی زه‌هاو له‌ كوردستان24 ببینه‌

خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێشتا پێویستی به‌ هاوكاریه‌ و له‌ مه‌رزی په‌روێزخانیش رێگری له‌ گه‌یشتنی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی سه‌رپێلی زه‌هاو كراوه‌

K24- هه‌ولێر:

کوردستان ٢٤ نوێترین دیمەنەکانی ماڵ وێرانبوون و سەختی ژیانی خەڵکی زیانپێگه‌یشتووی بومەلەرزەکەی مانگی ڕابردوو له‌ سه‌رپێلی زه‌هاو دەخاتە ڕوو.

وه‌ك له‌ دیمه‌نه‌كاندا نیشان ده‌درێت، خەڵکی  ھێشتا پێویستی زۆریان بە کۆمەک و ھاوکاری ماوە. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، لە مەرزی پەروێزخان رێگری کراوە لەوەی ھەندێک لە کۆمەکی کەمپینەکان بگەیەنرێتە شوێنی ڕووداوەکان.

هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌، مامۆستایانی ئاینی داوا دەکەن مانگی مه‌ولود بکرێتە مانگی بەخشینی زیاتر و هاوكارى زياتر بۆ لێقه‌وماوان.

له‌ مه‌رزی په‌روێزخان رێگری له‌ گه‌یشتنی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی سه‌رپێلی زه‌هاو كراوه‌