"فەرەنسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردنی كورد"

شاندی باڵای ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا كۆدەبنەوە

K24 - پاریس

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە کوردستان24 راگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس، هەروەها قەیرانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن.

 گوتیشی، حکومەتی فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەردەوام پشتیوانی لە دۆزی گەلی کورد کردووە و لەشەڕی دژ بە داعشیش هاوکاری زۆری هەرێمی کوردستانی کردووە و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.