بەڤیدیۆ.. هاندەرێک بە ئۆتۆمبێڵەوە دەچێتە ناو یاریگە و بەناو یاریزانان دەکەوێت

لە یارییەکی خولی ئیماراتی

K24- هەولێر

لە یارییەکی خولی ئیماراتیدا، هاندەرێک بە ئۆتۆمبێڵەوە دەچێتە ناو یاریگە و بەناو هاندەران دەکەوێت و دواتر پۆلیس دەستگیری دەکات.

لە یارییەکی فەرمی خولی ئیماراتی خوار 18 ساڵان لە نێوان جەزیرە و شەباب ئەهلی، هاندەرێک لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە بە ئۆتۆمبێڵێکەوە دەچێتە ناو یاریگە و بەناو یاریزانان دەکەوێت، گەرچی خۆی بە هیچ یاریزانێک دانادات، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پۆلیسی ئیمارات ئەو هاندەرەی دەستگیرکرد.