بڕازیل نازناوی مۆندیالی 2018 بەدەست دەهێنێت
ئەڵمانیا و ئارجێنتیناش بەربژێری سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە
K24- هەولێر
بەگوێرەی توێژینەوەیەک بڕازیل زۆرترین چانسی هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2018 و لە دوای سێلیساو، ئەڵمانیا و ئارجێنتیناش بەربژیری سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی دەزگای ئۆپتا کە تایبەتە بە ئاماری تۆپی پێ، بڕازیل کە پێشتر پێنج جار بووەتە پاڵەوانی مۆندیال، %14,2 چانی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2018ی هەیە و سەماکارانی سامبا لەنێو 32 هەڵبژاردەکەی مۆندیالی رووسیا زۆرترین چانسی هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، ئەڵمانیاش لە دوای بڕازیل %11,4 چانسی ئەوەی هەیە ببێتە پاڵەوانی مۆندیال و پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات کە بووە پاڵەوانی مۆندیالی 2014.
ئارجێنتینا لە پلەی سێیەم دێت و بەگوێرەی ئامارەکانی ئۆپتا %10.9 چانسی بەدەستهێنانی نازناوەکەی هەیە و فڕەنساش %10,5 چانسی بەدەستهێنانی نازناوەکەی هەیە، ئیسپانیاش کە لە 2010 بووە پاڵەوان %9,3 چانی بەدەستهێنانی نازناوەکەی هەیە.

تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا شەوی هەینی له كۆشكی كرێملین له مۆسكۆی پایتهختی رووسیا راكێشرا، پورتوگال هاوشانی ئیسپانیا كهوته ههمان گرووپ، جۆرێك له هاوسهنگیش له سهرجهم گرووپهكان ههست پێدهكرێت.
گرووپی یهكهم: رووسیا، سعوودیه، میسر، ئۆروگوای
گرووپی دووهم: پورتوگال، ئیسپانیا، مهغریب و ئێران
گرووپی سێیهم: فرهنسا، ئوسترالیا، پیرۆ و دانیمارك
گرووپی چوارهم: ئارجێنتینا، ئایسلهندا، كرواتیا و نێجیریا
گرووپی پێنجهم: برازیل، سویسرا، كۆستاریكا و سێربیا
گرووپی شهشهم: ئهڵمانیا، مێكسیكۆ، سوید و كۆریای باشوور
گرووپی حهوتهم: بهلجیكا، پهینهما، توونس، ئینگلاند
گرووپی ههشتهم: پۆڵهندا، سێنیگال، كۆلۆمبیا و ژاپۆن
یارییەکانی مۆندیالی رووسیا رۆژی 14/6/2018 دەستپێدەکات و رۆژی 15/7/2018 یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەرێوەدەچێت.
.jpg)
بڕازیل لە کۆمەڵەی پێنجەم هاوشانی هەڵبژاردەکانی سویسڕا و کۆستاریکا و سڕبیا یاریی دەکات و لە یاریی یەکەمدا سێلیساو رووبەڕووی سویسڕا دەبێتەوە، لە یاریی دووەمدا سەماکارانی سامبا بەرامبەر کۆستاریکا یاریی دەکەن و لە یاریی سێیەمی کۆمەڵەکەشیاندا رووبەڕووی کۆستاریکا دەبنەوە.
