پیلانگیرییهكهیان بۆ دروستبوونی خولی دوو ئیداره‌یی شكستی هێنا
ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان بۆ كه‌وتنی وه‌رزشی سلێمانی دا بناسه
.jpg)
له كوردستان هه‌رچی راست ده‌بێته‌وه برینێك ده‌خاته جه‌سته‌ی كورده‌وه، سیاسییه‌كانی سلێمانی هاوشێوه‌ی هه‌ولێر و شوێنه‌كانی دیكه، كوردستانیان به‌ره‌و 100 ساڵ بۆ دواوه گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان بۆ شێواندنی ئه‌م دۆخه له سلێمانییه‌وه ده‌ستیپێكرد، نه‌یارانی كورد سلێمانیان كرده سووكانێك و به ئاراسته‌ی حه‌زه‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن.
یانه‌ی سلێمانی و به‌رپرسانی وه‌رزشی ئه‌م شاره ده‌رفه‌تی رسته‌یه‌كی ساده‌شی نه‌هێشتۆته‌وه كه به‌رگری لێ بكه‌ین، سیاسه‌ت و حیزابهتی بناغه‌ی وه‌رزشی پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌ڵته‌كاند و رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانیش له‌م سنووره ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌جیندا و پیلانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌م شاره هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنیان هه‌بێت.
له سه‌روبه‌ندی ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی یانه‌ی شێروانه، ته‌واوی میدیاكارانی گه‌رمیان و به‌شێكی زۆر له هانده‌رانی یانه كه‌لارییه‌كه له سۆشیاڵ مێدیا هاتنه سه‌رهێڵ و هۆشدارییه‌كی توندیان دایه به‌رپرسان و ئه‌ندامانی كارگێری یانه‌كه‌یان كه بیر له كشانه‌وه نه‌كه‌نه‌وه، دواجاریش شێروانه بڕیارێكی ژیرانه‌ی دا و رێزی له په‌رۆشی هانده‌ران و هه‌ڵوێستی رۆژنامه‌نووسه‌كانی سنووره‌كه‌ی گرت و نه‌چووه سه‌رشه‌پۆلی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قه‌تی حیزبی و به‌شداریكردنی له خوله‌كه راگه‌یاند.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له سلێمانی هیچ هه‌ڵوێستێك و هۆشدارییه‌كی دروستمان له رۆژنامه‌نووسان و هانده‌رانی ئه‌و سنووره نه‌بینی، چونكه به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی نه‌یانتوانیوه رۆڵیان له چاكسازی و بڕیاری دروستی یانه‌كان هه‌بێت و به‌رده‌وام وه‌ك دارده‌ست و داشی دامه به ویستی به‌رپرسان ده‌جووڵێن.
وه‌رزشكارانی سلێمانی توانایه‌كی گه‌وره‌ی ململانێی وه‌رزشییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان باجی سه‌رۆك و به‌شێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كانیان ده‌ده‌ن كه به عه‌قڵی حیزبی و سه‌ربازی و به هه‌مان سیناریۆی رێكخستنه‌كانی مه‌كۆ و مه‌ڵبه‌نده‌كان ئیداره ده‌دران، ئه‌مه‌ش نه‌ك سڕینه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له خولی نایابی عێراق لێكهوتهوه، به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌ك تێكشكا ته‌نانه‌ت خه‌ریكه له خوله نێوخۆییه‌كانی كوردستانیش خۆیان نه‌گرنه‌وه.
وه‌رزی رابردوو یانه‌ی هه‌ولێر بۆ داپووشینی شكسته‌كانی و گلدانه‌وه‌ی سامانێكی زۆر بۆ گیرفانی به‌رپرسانی، ئاژاوهگێرییهكی نه‌جه‌فی گه‌وره كرد و سووكایه‌تیكردن به پیرۆزییه‌كانی كرده بیانوویه‌ك بۆ كشانه‌وه له خولی نایابی عێراق، دواتریش باجه‌كه‌یدا و نه‌یتوانی خۆی له‌م حهقیقه بدزێته‌وه كه یانه‌كه له دۆخێكی پاشگه‌ردانی گه‌وره دایه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت یانه‌ی هه‌ولێر له ڕووی ئیداردانهوه خاوه‌نی ستراتیژیه‌تی خۆیه‌تی و به ئه‌ندازه‌ی یانه‌كانی سلێمانی نه‌كه‌وتۆته ژێرباری سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی، لانیكه‌م سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كه‌سێكی ئه‌كادیمییه و پۆستی حیزبی نییه و سه‌ری له وه‌رزش ده‌رده‌چێت، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه گه‌وره‌كانی سلێمانی فڕیان به وه‌رزشه‌وه نییه، ئه‌مه‌ش به‌ڵا و ئاریشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ وه‌رزشوانانی ئه‌م سنووره دروست كردووه.
ئه‌م ڕاشكاوییهی من بۆ ئه‌م پرسه، له چوارچێوه‌ی په‌رۆشی و خه‌مخۆرییه بۆ وه‌رزشی سنووری سلێمانی كه شوێنی له دایكبوونی منه، هه‌ر كه‌سێكیش ته‌فسیری شارچیه‌تی بۆ ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌نده بكات، ئیعلانی ئیفلاسی خۆی ده‌كات، چونكه من هیچ كاتێك له ژێر گوشاری شارچیه‌تی و ئینتیمای حیزبی، لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌م بۆ هیچ رووداوێك نه‌كردووه.
من زانیاری ته‌واوم لایه كه زۆرینه‌ی یاریزانان و ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و كارگێرانی یانه‌كانی سلێمانی و سیروانی نوێ له‌گه‌ڵ بڕیاری كشانه‌وه نین له خوله‌كانی كوردستان، ته‌نانه‌ت ئاماده‌بوونه به خۆبه‌خشیش بۆ یانه‌كانیان یاری بكه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌زانن به كشانه‌وه له خوله‌كان باجێكی قورس ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌م سنووره ڕقی حیزبی و سیاسی‌یان تێكه‌ڵی وه‌رزش كردووه و قیامه‌تێكی ترسناكیان بۆ وه‌رزشوان دروست كردووه، به عه‌قڵێكی شێواوه، وه‌ك كارتێكی سووتاو، كشانه‌وه له خوله‌كان بۆ ڕق و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی حیزبی به‌كارده‌هێنن.
پوخته‌ی قسه‌كان ئه‌وه‌یه، هه‌مووان له راستییه‌كان تێده‌گه‌ن، بۆیه گاڵته به‌خۆتان مه‌كه‌ن و كێشه‌كان په‌یوه‌ست به لایه‌نی دارایی مه‌كه‌ن، چونكه هه‌موو یانه‌یه‌ك بایی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه كه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، خۆ دڵنیام ئێستا له خولی عێراق گڵۆپی سه‌وزتان بۆ پێبكه‌ن قاسهتان بۆ پڕ ده‌كه‌ن، له كورترین ماوه هاوشێوه‌ی یانه‌ی سلێمانی ده‌یان گرێبه‌ستی گرانبه‌ها واژۆ ده‌كه‌ن.
نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی یانه‌كانی كه‌ركووك بكه‌م، چونكه دۆخی ئه‌وان ته‌واو له‌گه‌ڵ هی سلێمانی جیاوازه، خۆ ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌كیش له سلێمانی به ته‌نیا بڕیاری كشانه‌وه بدات سرووشتییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوونه دوو یانه و هه‌ردووكیشیان له یه‌ك باره‌گای حیزبی ئیدارهدران، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌م ساڵانه‌ی دوایی خۆیان پێ خه‌ریك كرد بوو له بنه‌ڕه‌تدا وه‌رزش نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و یانانه له باره‌گایه‌كی حیزبی زیاتر هیچی تر نه‌بوون، ده‌ركه‌وت ئه‌وان له گورگێكی دۆڕاوی سیاسی كه خۆیان خزاندبووههوه نێو وه‌رزش هیچی تر نه‌بوون.
ئه‌و سه‌رۆك و به‌رپرسه وه‌رزشییانه‌ی سلێمانی له جیاتی پلانیان بۆ ژێرخانی وه‌رزشی یانه‌كانیان هه‌بێت، كه‌چی به‌رده‌وام به ئاوازی نه‌یارانی كورد پیلانیان بۆ وێرانكردنی وه‌رزشی شاره‌كه‌یان هه‌یه، كشانه‌وه‌ی یانه‌ی سلێمانیش له سه‌رجه‌م خوله‌كانی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی ڕوونی دوژمنانی كورد بوو كه هه‌وڵیاندا له‌م رێگه‌یه‌وه خولێكی دوو ئیداره‌یی دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستی دروست و ژیرانه‌ی به‌رپرسانی یانه‌كانی نه‌ورۆز و شێروانه كه موژده‌ی به‌شداریكردنیان به هانده‌رانیان دا ئه‌م هه‌وڵه‌ی دوژمنانی كورد شكستی هێنا.
هیوادارم میدیاكاران و هانده‌ران كوده‌تایه‌كی سپی به‌سه‌ر به‌رپرسه بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی نێو یانه‌كان بكه‌ن و رێگه له‌م هه‌موو پیلانگیرییه سیاسییه بگرن كه بۆ نێو یانه وه‌رزشییه‌كان به‌گشتی و هی سلێمانی به‌تایبه‌تی شۆڕبۆته‌وه.