بەغدا قەرز دەکات کوردستان باجەکەی دەدات

پڕۆژە یاساكە كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە

K24 - سلێمانی

لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕە قەرزێکی وەرنەگرتووە، کەچی لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا ھاتووە، دەبێت کورد بەشداربێت لە دانەوەی ئەو بڕە قەرزەی کە لەسەر عێراق ساڵانێکە کۆبووەتەوە، شارەزایانی دەستووریش ئەو پرۆژە یاسایە بە نایاسی لە قەڵەم دەدەن و پێیان وایە كێشه‌كانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەم پڕۆژە یاسایە زیاتر قوڵدەبنەوە و چارەسەر نابن.