"فەرەنسا گەمارۆی سیاسی و ئابووری سەر كوردستان دەشكێنێت"
هێشتا كورد دۆسته نزیكه‌كانی له جیهاندا ماون
K24 - ھەولێر
راوێژكارێكی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا گه‌مارۆی سیاسی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان شكا.
دڵشاد شەھاب، راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسان بۆ فه‌ره‌نسا، له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24دا راگه‌یاند، به‌م سه‌ردانه گه‌مارۆی سیاسی و دیبلۆماسی و تهكنییكی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه شكا.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، گوتیشی، سه‌ردانه‌كه سه‌لماندی كه هێشتا كورد دۆسته نزیكه‌كانی له جیهاندا ماون و ئه‌و بیركردنهوانهشی كه دژی كورد بوون سڕیه‌وه.