پێشوازییەکه‌ی ماکرۆن له‌ شاندى هه‌رێمى كوردستان دەنگیداوەتەوە

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەدات و پشتيوانى دەكات بۆ ئەوەی بە دیالۆگ كێشەكانی لەگەڵ حـكومەتی عێراق چارەسەر بكات

K24 – هه‌ولێر:

پشتيوانيكردنى حكومەتی فەرەنسا لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی باڵای حكومەت لە پاریس، كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە و بەرای چاودێرانی سیاسی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەدات و پشتيوانى دەكات بۆ ئەوەی بە دیالۆگ كێشەكانی لەگەڵ حـكومەتی عێراق چارەسەر بكات.