شيعهكانى عێراق له ماكرۆن نيگهرانن
بهغدا: حەشدی شەعبی هێزێکی یاساییە و بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی
K24 – ههولێر:
داواکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا له بارهى هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی کاردانەوەیەکی نەرێنی و توندی لەلایەن جەمسەرەکانی هێز لە عێراق و بە تایبەتی شیعەکانی لێکەوتەوە.
سەعد حەدیسی گوتەبێژی حکومەتی عێراق لهو بارهيهوه رايگهياند، حەشدی شەعبی هێزێکی یاساییە و بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق.
له لايهن خۆيهوه سهرۆك وهزيرانى پێشووى عێراق نووری مالیکی گوتى: فەرەنسا بە داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەست له کاروباری ناوخۆیی عێراق وهردهدات.