شيعه‌كانى عێراق له‌ ماكرۆن نيگه‌رانن

به‌غدا: حەشدی شەعبی هێزێکی یاساییە و بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی

K24 – هه‌ولێر:

داواکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا له‌ باره‌ى هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی  کاردانەوەیەکی نەرێنی و توندی لەلایەن جەمسەرەکانی هێز لە عێراق و بە تایبەتی شیعەکانی لێکەوتەوە.

سەعد حەدیسی گوتەبێژی حکومەتی عێراق له‌و باره‌يه‌وه‌ رايگه‌ياند، حەشدی شەعبی هێزێکی یاساییە و بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق نووری مالیکی گوتى: فەرەنسا بە داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەست له‌ کاروباری ناوخۆیی عێراق وه‌رده‌دات.