"پارێزگاری نوێی سلێمانی ناتوانێت پلانەکانی جێبەجێ بکات"
عومەر قەڵادزێ: وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی دەمێنمەوە
K24 - سلێمانی
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردستان24 راگەیاند، ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگار لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا کۆتایی دێت، ئەگەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەوادەی دیاریکراودا بەڕێوەبچێت، ئەوا پارێزگاری نوێ ناتوانێت هیچ یەکێك لە پلانەکانی جێبەجێبکات.
گوتیشی، لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاندید بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی دەستبەکار بوو. دوای دەستبەکاربوونی بە کوردستان24 راگەیاند، کە هەوڵ دەدات خزمەتگورای بۆ هاووڵاتیانی سلێمانی دابین بکات و کاریش لەسەر ئابووری پارێزگاکە دەکات.
عومەر قەڵادزێ، لەبری پارێزگای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ئەو وەك جێگری پارێزگاری سلێمانی لە پۆستەکەیدا بەردەوام دەبێت و ئاشکراشی کرد کە تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییە.