كه‌مال كه‌ركووكی: به‌سه‌ربه‌رزی نه‌بێت ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ كه‌ركوك
ئاواره‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو: مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆمان هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه له ناوچه‌كانمان
K24- هه‌ولێر:
پارتی رایدەگەیەنێت بە سەربەرزی نەبێت، ناگەڕێتەوە کەرکووک، بۆچوونی یەکگرتووى ئيسلاميش وایه, ئەگەر به گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر نەکرێن، ئه‌وا شه‌ڕ بژارده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كه‌ركووك.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌و هاوڵاتیانه ده‌كرێت كه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وان باكیان نییه، چونكه هاوڵاتیانی ئاواره‌بووی کەرکووک و دووزخورماتوو ده‌ڵێن، مەرجی گەڕانەوەمان بۆ ناوچه‌كانمان، هەڵکردنهوهی ئاڵای کوردستانە له شاره‌كانمان.