بۆچوونی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن جیاوازه‌

لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان: پێویسته‌ هه‌ست به‌ جیاوازی دۆخی ئێستای كوردستان و به‌ر له‌ رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر بكرێت

K24- هه‌ولێر:

دواى رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هه‌ڵبژاردن به‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن.

له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وایه‌، پێویسته‌ لایه‌نه‌كان به‌ گفتوگۆ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن, هاوكات پێویسته‌ جیاوازی دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێش رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و دوای ئه‌و رووداوانه‌ هه‌ستی پێ بكرێت و پلانی نوێ بۆ ئه‌و دۆخه‌ هه‌بێت.