تره‌مپ و ماكرۆن داواى چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
تره‌مپ و ماكرۆن داواى چاره‌سه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى چاره‌سه‌رى ئاشتيانه و گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هه‌ريه‌ك له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا و ئيمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيان ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك رايانگه‌ياندووه، پێويسته حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جياوازييه‌كانيان له رێى گفتوگۆ و دانووستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌م په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه دواى ئه‌وه دێت كه رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نساى كرد و له‌گه‌ڵ ئيمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێڵ ماكرۆن جه‌ختيان له چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه.
پرسی ئاشتی رۆهەڵاتی ناوەڕاستیش یەكێكی دیكە بووە لەو تەوەرانەی كە ترەمپ و ماكرۆن تاووتوێیان كردووە، بێ ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی‌دا زانیاری زیاتری لەبارەوە ئاشكرا بكرێت.